AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ٠٨:٢٣

دوای شەهید بوونی سەرۆک کۆماری ئێران:

ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بەپەلە کۆبووەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بەپەلە کۆبووەوە

لەگەڵ ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرۆک کۆمڵری ماندوویی نەناس و هەوڵدەری گەلی ئێران لە سەر بەڵێنەکەی خۆڕاگر بوو و گیانی خۆی بۆ گەلی ئێران بەخت کرد.

لە کۆتایشدا ئاماژە دراوە کە میللەتی دڵسۆز و قەدرزان و خۆشەویستمان دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێگای شەرەف و خزمەت بە ڕۆحی ماندوو نەناسانەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پاڵەوان و خزمەتکاری میللەت و یاری دڵسۆزی ڕێبەری، بەردەوام دەبێت هیچ بۆشاییەک لە ئیدارەی جیهادیی وڵاتدا دروست نابێت.

News ID 50239

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha